عه‌بادی، پۆستی وه‌زیرێكی كورد ده‌دات به وه‌زیرێكی عه‌ره‌ب
به‌پێی فه‌رمانێكی دیوانی كه به ئیمزای د. مه‌هدی عه‌لاق، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له 22ی ئه‌یلوول ئیمزاكراوه، محه‌مه‌د شیاع سودانی، وه‌زیری كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی راسپێردراوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌تی بازرگانی.
پێشتر له میدیا عیراقییه‌كاندا هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، كه ژماره‌یه‌ك له پاسه‌وانه‌كانی وه‌زیری بازرگانی له‌لایه‌ن كامێراكانی چاودێرییه‌وه له كاتی دانانی بۆمبی لكێندراودا به ئۆتۆمبیلی میدیاكار "نازم نه‌عیم" وێنه‌یان گیراوه.
دواتر ئه‌و پاسه‌وانانه ده‌ستگیركران و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌ڵام تائێستا لێدوانی فه‌رمی له‌وباره‌یه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زیری بازرگانییه‌وه ده‌رنه‌كراوه.
مه‌ڵاس محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم، له‌نه‌ته‌وه‌ی كورده و له‌سه‌ر لیستی عیراقییه‌ی نیشتمانی پۆستی وه‌زاره‌تی بازرگانی وه‌رگرتووه.
خه‌ندان
