لە تەقینەوەی كۆگایەكی تەقەمەنیدا 35 داعش كوژران
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سەعید مەموزینی) گوتی: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، كۆگایەكی گەورەی چەك و تەقەمەنی لە گەڕەكی پیشەسازیی شاری مووسڵ تەقییەوە كە هەزاران بۆمبی چێنراوی تێدا بوو لەگەڵ 10 ئۆتومبێلی بۆمبڕێژكراو، بەو هۆیەیشەوە 35 تیرۆریستی داعش كوژراون و 72 تیرۆیستیش بریندار بوون، كە یەكێكیان بەرپرسی كۆگاكەیە و پسپۆڕی ماددەی تەقەمەنییە بە ناوی (ئەبولقاسم چیچانی)".
(مەموزینی) دەیشڵێت: "هەر ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش بڕیار یان داوە دانیشتن و پیاسەی بەكۆمەڵ قەدەخەیە و نابی لە 3 كەس زیاتر بن، هەروەها 500 ئافرەتی دیكەی بێوەژنیان بەسەر چەكدارەكانی خۆیاندا دابەش كردووە".
