هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بنكه‌یه‌كی پۆلیس له ئه‌نبار كۆنترۆڵ ده‌كه‌نه‌وه
ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه هێزه ئه‌منییه‌كان له قۆڵی باكووری رومادی پێشڕه‌وی به‌رچاویان كردووه‌و زیانێكی زۆری گیانی و ماددیشیان به چه‌كدارانی داعش گه‌یاندووه.
ئاژانسه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه فرۆكه جه‌نگییه‌كانى عێراق بۆردومانى مۆڵگه‌كانى داعشیان له ناوچه‌ى ئهلبوعیسه له باكورى پارێزگاى ئه‌نبار كردووه و به‌و هۆیه‌وه پێنج چه‌كدارى داعش كوژراون.
هاوكات ئاژانسه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه به هۆى ئه‌و بۆردومانه دوو ئۆتۆمبێلى چه‌كدارانى داعش تێك‌شكاون.
