عەبادی لێدوانێکی سەرۆک کۆماری ئێران رەتدەکاتەوە

عەبادی لێدوانێکی سەرۆک کۆماری ئێران رەتدەکاتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق، لێدوانێکی حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەبارەی سەربازانی سوپای ئێرانی لە عێراق، رەتدەکاتەوە.

حەسەن رۆحانی پێشتر رایگەیاندبوو، کە سەربازەکانیان یارمەتی هێزە عێراقی و سورییەکانیان داوە لە دژی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و گرووپە چەکدارەکانی دیکە.

هەرچەندە ئەمیر عبدوڵڵاهیان، جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران رەتی کردووەتەوە، بەڵام سەرۆک کۆماری ئێران لە یادی 35 ساڵەی هەڵگیرسانی شەڕی عێراق- ئێران رایگەیاندبوو، کە سەربازانی وڵاتەکەی لە سەر خاکی عێراق و سوریا هەن و هاوکاری هێزەکانی ئەو دوو وڵاتە دەکەن.

سایتی باسنیوز لە زاری میدیا عێراقییەکانەوە گواستیەوە؛ حەیدەر عەبادی ئەم گوتانەی سەرۆک کۆماری ئێرانی لەبارەی بوونی سەربازانی ئێران لە عێراق، رەتکردووەتەوە و رایگەیاندووە؛ هیچ هێزێکی بیانی لەسەر خاکی عێراق نییە.
Top