رێكخراوى تیرۆرستى داعش سه‌ركرده دیاره‌كانی له ئه‌نبار ده‌كشێنێته‌وه
موقه‌ده‌م ستار دلێمی، ئه‌فسه‌ری پۆلیسی پارێزگای ئه‌نبار له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدارایگهیاند، به‌پێى ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییانه كه بهدهستیانكهوتووه، به فه‌رمانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ى رێكخراوى تیرۆرستى داعش، بڕیاریدراوه سه‌رجه‌م ئئه‌و سه‌ركرده دیارانه‌ى رێكخراوه تیرۆرستیه‌كه له رومادی بشكێنێته‌وه و بۆ سوریاش بیانگه‌ڕێننه‌وه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره عێراقییه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و بڕیاره‌ی به‌غدادی بۆ پاراستنی سه‌ركرده‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی ده‌ریكردووه له‌وه نه‌وه‌ك له بۆردوومانی فڕۆكه‌كان بۆ سه‌ر پێگه‌كانی تیرۆرستانى داعش بكوژرێن.
به گووته‌ی دلێمی، ئه‌و سه‌ركردانه‌ی داعش كه بڕیاری كشاندنهوهیان دراوه، سه‌ركرده دیاره‌كانی تیرۆرستى داعشن و ئه‌وانه‌ن كه رێكخراوه تیرۆرستیه‌كه بۆ پلانه‌كانی پشتیان پێده‌به‌ستێت، زۆربه‌شیان رووسی و ئه‌مه‌ریكی و ئه‌ڵمانین، جگه له‌سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كان.
