كۆچبه‌ری عێراقی سنوورداش كرانه‌وه
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كه‌وتوون، حكوومه‌تی عێراق له هه‌ماهه‌نگیدا دایه له‌گه‌ڵ توركیا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك گرووپێكی دیكه‌ی عێراقی كه ژماره‌یان 600 كه‌س ده‌بێت و ده‌یانه‌وێت له رێگای توركیاوه په‌نا بۆ وڵاتانی رۆژئاوا ببه‌ن ده‌ستگیربكرێن و ره‌وانه‌ی عێراق بكرێنه‌وه.
ئه‌و 172 كۆچبه‌ره عیراقیانه‌ی كه له‌لایه‌ن سنوورپارێزانی توركیاوه ده‌ستگیركرابوون زۆربه‌یان ئافره‌ت و منداڵ بوون.
دوای ته‌واو كردنی رێكاره یاساییه‌كان كۆچبه‌ران له رێگای فرِۆكه‌وه ره‌وانه‌ی پایته‌ختی عێراق كرانه‌وه.
راگه‌یه‌ندرا كه "له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی عێراق له‌م هه‌فته‌یه‌دا نزیكه‌ی 500 كۆچبه‌ری دیكه‌ی عێراقی كه له‌لایه‌ن سنوورپارێزانی توركیاوه ده‌ستگیركراون ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كرێنه‌وه".
