لەسەربازگەی غەزلانی ١٨تیرۆرستی داعش کوژران
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەموسڵ سەعید مەموزینی رایگەیاند:" ئەمڕۆ لەسەربازگەی غەزلانی تیرۆرستانی داعش ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگریان بۆ تەقاندنەوەی بەھێزی پێشمەرگە ئامادەکردبوو بەڵام بەخۆیاندا تەقییەوە، لەئاکامدا١٨ تیرۆرستی داعش کوژران.
سەعید مەموزینی گوتیشی: ھەر ئەمڕۆ فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لەگەیارە گۆرەپانێکی مەشقی چەکداری داعشیان کردە ئامانج، لەئاکامدا ١٠چەکدار کوژران کە یەکێکیان ئەمیرە بەناوی عەبدوڵا سەبعاوی، بەرپرسی مەشقی سەربازی بووە لەگەیارە.
