میلیشیا شیعەکان تاوانی جەنگیان ئەنجام داوە

میلیشیا شیعەکان تاوانی جەنگیان ئەنجام داوە
ماڵپەڕی فەرمی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ (هیومان ڕایتس وۆچ) لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە، ملیشیا شیعەکان لە شاری تکریت و لە مانگی نیساندا تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە ملیشیاکان بە ئەنقەست سەدان خانو و دوکانی هاوڵاتیانیان لەناوبردووە کە بە پێی زانیاریەکان ئەمە لە کاتێکدابووە چەکدارانی داعش لە ناوچەکەدا کشاونەتەوە.

هاوکات ڕاپۆرتەکە لە ٦٠ پەڕە پێکهاتووەو بە بەڵگەی وێنەی مانگی دەستکردەوە تاوانی وێرانکاری بە ئەنقەستی خانوو و موڵکەکانی هاوڵاتیان لە شارۆچکەکانی ئەلبوعەجیل و ئەلعەلەم و ئەلدور و شاری تکریت نیشاندەدات.

لای خۆشیەوە جۆو ستۆرک، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاند پێویستە لێپرسینەوە بەرامبەر بەرپرسەکان بکرێت و نابێت لە هیچ ناوچەیەکی عێراقدا تؤڵەسەندنەوە ببینرێت.
Top