حەیدەر غەرابی: مەرجەعیەت هەڕەشەی کوشتنی لەسەرە لەلایەن سیاسەتمەدارە شیعەکانەوە“.

 حەیدەر غەرابی: مەرجەعیەت هەڕەشەی کوشتنی لەسەرە لەلایەن سیاسەتمەدارە شیعەکانەوە“.
سەرچاوەیەکی نزیک لە یەکێک لە چوار مەرجەعە باڵاکەی شیعە لە عێراق رایگەیاندووە، کە بەرپرسانی باڵای عێراق هەوڵی تیرۆرکردنی مەرجەعە باڵاکان دەدەن.

حەیدەر غەرابی، مامۆستای ئایینیی لە حەوزەی نەجەف بە شەرقولئەوسەتی راگەیاندووە، کە ئایەتوڵڵا محەممەد ئیسحەق فەیاز، یەکێک لە چوار مەرجەعە باڵاکەی شیعە لە نەجەف پێی گوتووە، ”مەرجەعیەت هەڕەشەی کوشتنی لەسەرە لەلایەن سیاسەتمەدارە شیعەکانەوە“.

حەیدەر غەرابی ئاماژە بەوەشکردووە، کە چەند جارێک ئەو هەڕەشانە، کە لە بەرپرسانی باڵا و گەندەڵی وڵاتەوە دەنێردرێن، لە شێوەی نامە و ناردنی نوێنەر بە مەرجەعە باڵاکان گەیشتووە.

ئەو مامۆستایەی حەوزەی نەجەف پێیوابووە، ئیدی مەرجەعە شیعەکان لە پشتگیریی کردنی سیاسییەکان دەوەستن و ”لە هەڵبژاردنی 2018ش بە هیچ شێوەیەک حزبی دەعوە بەسەرۆکایەتیی نووری مالیکی بوونی نابێ“.










باسنيوز
Top