سه‌رۆكی ئێران: (مه‌رگ بۆ ئه‌مه‌ریكا) ته‌نها دروشمه هیچ شتێكی تر نیيه
روحانی جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و وته‌یه راگه‌یاندنی شه‌ڕ نیه له‌دژی گه‌لی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
له‌میانه‌ی به‌رنامه‌ی 60 خوله‌كی كه‌ناڵی CBS، سه‌رۆكی ئێران وتی، ئه‌م دروشمه كه هه‌میشه نوێژخوێنانی ئێران له‌كاتی نوێژی هه‌ینیدا دوباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه، جگه له‌كاردانه‌وه‌یه‌كی سیاسی له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا دژی ئێران، هیچی تر نیه.
رونیشكرده‌وه، ئه‌م دروشمه دژی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا نیه. "گه‌لی ئێمه رێز له‌گه‌لی ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێت".
روحانی كه به سه‌رۆكه میانهڕهوهكهی ئێران ناسراوه‌و ساڵی 2013 هه‌ڵبژێردراوه، راشیگه‌یاند: "سیاسه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی ئێران بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌وه شتێكی لۆژیكییهكه ئه‌گه‌ر گه‌لی ئێرانیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پرسه‌دا هه‌ستیار بێت".
خه‌ندان -
