عه‌لاوی داوا ده‌كات، عه‌بادی دوور بخرێته‌وه و حكومه‌تێكی كاتی پێكبهێنرێت
ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی ئیئتلافی نیشتمانی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند :ئه‌و حكومه‌ته‌ی عه‌بادی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات شكستیهێناوه له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا و بارودۆخی عیراق به‌ره‌و كه‌ناره مه‌ترسیداره‌كان ده‌ڕوات كه زیانی زیاتر له گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بگه‌یه‌نێت ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه خراپی باری ئه‌منی له ته‌قینه‌وه‌كان و رفاندن و كوشتنی بهئهمانج، ده‌بێته مایه‌ی زیانگه‌یاندنی زیاتر به گه‌لی عیراق، وتیشی :"ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامن، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه تائێستا، ده‌سه‌ڵاتیش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داخوازی خۆپیشانده‌رانی جێبه‌جێ نه‌كردووه".
عه‌لاوی، وتیشی :" داعش تائێستاش به‌رده‌وامه له داگیركردنی چه‌ند پارێزگا و شار و شارۆچكه‌یه‌كی گرنگ".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه حكومه‌ت ناتوانێت چاره‌سه‌ری كێشه گه‌وره‌كانی وڵات بكات، ناشتوانێت وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران بداته‌وه، وتیشی :" هه‌موو ئه‌مانه واده‌كات چاو به پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار بخشێنینه‌وه، برایانیشمان له گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی (هاوپه‌یمانی نیشمانی) كه‌سێكی به‌توانا كه دووربێت له تاكڕه‌وی له‌ده‌سه‌ڵاتدا كه ته‌وافقی سیاسی و ده‌ستور و یاساكان بپارێزێت، دیاری بكه‌ن بۆ رزگاركردنی وڵات".
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، كه پێویسته حكومه‌تی رزگاركردنی نیشتمانی پێكبهێنرێت و سه‌ركرده‌ی ئیئتیلافیه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كان و به‌شێك له هێزه میللـیهكان و به‌شێك له‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ش كه له ده‌ره‌وه‌ی ته‌وافقی سیاسیین به‌شداربن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ئه‌و حكومه‌ته ده‌توانێت وڵات بگه‌یه‌نێته كه‌ناره ئارام و سه‌قامگیره‌كان و وڵات له داعش و تیرۆریستان رزگار بكات، هه‌روه‌ها لێپرسینه‌وه‌ش له گه‌نده‌ڵكاران بكات به‌پێی یاسا.
خه‌ندان
