لە مووسڵ دوو گروپی داعش بووە شەڕیان و، نۆیان لە یەک کوشت

لە مووسڵ دوو گروپی داعش بووە شەڕیان و، نۆیان لە یەک کوشت
ئەمڕۆ دوو گروپی دیکەی داعش لەسەر ماڵی دزرا و، بووە شەڕیان، لە ئاکامدا نۆ کەس لە ھەردوو لا کوژران.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ لە گوندی وادی‌سەفا لە ناوچەی گەیارە لە مووسڵدا گروپی (عەلا عەگەش) و، گروپی (ئەبوومسعەب مووسڵ) لەسەر ماڵی دزراو بووە شەڕیان و، لە ئاکامدا ٩ کەسیان لی کوژرا."

(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ ٨٢ تیرۆریستی دیکەی داعش بەرەو سووریا ھەڵاتوون، کە سێیانیان پلەیان ئەمیرە.

(مەموزینی) ڕوونیشی کردەوە، ئەمڕۆ داعش ٥٠ کچ و کوڕی دەستگیر کردووە بەو بیانووەی پەیوەندیی خۆشەویستی لەنێوانیاندا ھەیە.
Top