هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا خۆیان بۆ شه‌ڕى وشكانى گرتنه‌وه‌ى رومادى ئاماده‌كردووه
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا كه له رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وه‌ست بڵاوكراوه‌ته‌وه كوبه‌یسى ئاماژه‌ى به‌وه‌دراوه، له ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو، زیاتر له 200 سه‌ربازى تازه‌ى ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتوونه‌ته بنكه‌ى سه‌ربازى حه‌بانییه و بۆ یه‌كه‌مجاریش، هێزه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به ئۆتۆمبێلی سه‌ربازى جۆرى هه‌مه‌ڕ له بنكه سه‌ربازییه‌كه‌وه دێنه ده‌ره‌وه و رۆژانه‌ش به ناوچه‌كه ده‌سوڕێنه‌وه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌ڵمێنێت، ئه‌و هێزه تایبه‌ته‌ى ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كارى بۆ شه‌ڕى وشكانى گرتنه‌وه‌ى رومادى ده‌كه‌ن.
لة لایه‌كى دیكه‌وه رافع فه‌هداوى فه‌رمانده‌ى مه‌یدانى هێزه چه‌كداره‌كانى سوننه له پارێزگاى ئه‌نبار ئاشكرایكرد، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، هۆزه چه‌كداره‌كانى سوننه، به چه‌كى پێشكه‌وتوو پڕچهككردوون و له سه‌ر ئاستى باڵاش مه‌شق و راهێنانیان پێكردوون.
فه‌هداوى راشیگه‌یاند، دوازده هه‌زار چه‌كدارى هۆزه‌كانى سوننه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به چه‌كى پێشكه‌وتوو پڕچه‌ككراون و له ئێستاشدا ئه‌و سه‌ربازانه‌ى ئه‌مه‌ریكا كه له بنكه‌ى سه‌ربازى حهبانییدان خۆیان بۆ شه‌ڕى وشكانى گرتنه‌وه‌ى رومادى ئاماده‌كردوون.
