ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد
رۆژی سێشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی 36مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌داو پشت به‌ستن به بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی 61 و بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی 80ی ده‌ستوری عێراقی، ڕه‌زامه‌ندی نیشاندرا له‌سه‌ر پرۆژه یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی جێگره‌كانی سه‌رۆك كۆمار و دواتریش ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌ره‌ڕای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌منی عێراق، بڕیاردرا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕێژه‌ی سه‌دا 80ی داهاته‌كه‌ی بۆ پشتگیری تۆوی به‌رهه‌می گه‌نم و جۆ ته‌رخان بكات، هه‌روه‌ها ڕه‌زامه‌ندی نیشاندرا بۆ دانانی میكانزمی خێرا بۆ پاره‌داركردنی پڕۆژه‌كانی حكوومه‌ت.
