داوای لابردنی ناسناو له کارتی نیشتمانی ده‌کرێت؛ چه‌ندین که‌س به‌ھۆی ناسناوه‌که‌یانه‌وه کوژراون
دوێنێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ پڕۆژه یاسای کارتی نیشتمانی ئه‌نجام دا.
له به‌یاننامه‌یه‌کدا که نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی ھۆشیار عه‌بدوڵڵا بڵاویکردووه‌ته‌وه، ھاتووه: "لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له ئێستادا کار له‌سه‌ر گفتوگۆ و پێشنیاره‌کانی په‌رله‌مانتاران ده‌کات که له‌سه‌ر یاسای کارتی نیشتمانی پێشنیاریان کردووه."
ھه‌روه‌ھا ھۆشیار عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێ: "ئامانجی کارکردنمان ئه‌نجامدانی گۆڕانکاری و پێشکه‌شکردنی سیاغه‌ی کۆتایی پڕۆژه یاساکه‌یه، تا ئاماده‌بێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری له چه‌ند رۆژی داھاتوو."
ھۆشیار عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه، چه‌ندین په‌رله‌مانتار له کاتی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مدا پێشنیاری لابردنی ناسناویان(لقب) له‌ناو کارتی نیشتمانیدا کردووه.
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌کاته‌وه: "لابردنی ناسناو له‌ناو کارتی نیشتمانی پێویسته، چونکه ژماره‌یه‌ک ھاوڵاتی له عێراق به ھۆی له‌قه‌به‌کانیانه‌وه کوژراون."
ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش جه‌خت له لابردنی ناسناو له کارتی نیشتمانی ده‌کاته‌وه و له‌وباره‌وه رایگه‌یاند: "لابردنی له‌قه‌ب له کارتی نیشتمانی ھه‌نگاوێکه به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی مه‌ده‌نی که تێیدا جیاوازی ناھێڵێت.:
ئاشکراشی ده‌کات: "ھه‌ندێک ده‌نگ ھه‌یه داوای مانه‌وه‌ی له‌قه‌ب ده‌کات له ناو کارتی نیشتمانیدا، ئه‌وه‌ش له کاتێکدا ئێمه رۆژانه داوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی مه‌ده‌نی ده‌که‌ین که مه‌رجه‌عه دینییه‌کانیش ته‌ئکید له‌سه‌ری ده‌که‌نه‌وه."
