عه‌لاوی:له‌سه‌رده‌می مالكیدا موسڵمان له‌ده‌ستداو له‌سه‌رده‌می عه‌بادیش ئهنبارمان لهكیسچوو
له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت، ده‌ڵێت له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه زانیم كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی داوم له‌پۆسته‌كه‌م.
گوتیشی :تائێستا سه‌رۆك وه‌زیران هیچ جۆره چاكسازییه‌كی راسته‌قینه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه‌و دوورخستنه‌وه‌شی له‌پۆسته‌كه‌ی بڕیارێكی نایاسایی و ناده‌ستووری و پێچه‌وانه‌ی سازانی نیشتمانییه".
سه‌باره‌ت به‌خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوان حكومه‌تی پێشووی نوری مالكی‌و حكومه‌تی ئێستای حه‌یده‌ر عه‌بادی، عه‌لاوی رایگه‌یاند: له‌سه‌رده‌می مالكیدا موسڵمان له‌ده‌ستداو له‌سه‌رده‌می عه‌بادیش ئهنبارمان لهكیسچوو، هه‌ركاتێكش ده‌وترێت بێجی ئازاد كراوه له‌و سه‌ره‌وه داعش دێت‌و داگیری ده‌كاته‌وه.
سەرچاوەكان
