سعودیە باڵیۆزخانە لە بەغدا دەکاتەوە

سعودیە باڵیۆزخانە لە بەغدا دەکاتەوە
باڵیۆزخانەی سعودیە لە عێراق دەکرێتەوە، دوای ئەوەی کارمەند و دیپلۆماسەکانی ڤیزای عێراقیان وەرگرت.

بەپێی سەرچاوەکانی شەرقولئەوسەت، باڵیۆزخانەی شانشینی سعودیە لە بەغدای پایتەختی عێراق، دوای جەژنی قوربان دەست بەکارەکانیان دەکەن.

سامر بن سەبهان سەبهان، وەک باڵیۆزی ولاتەکەی لە عێراق دەستنیشانکراوە، کە باڵیۆزخانەکەی، 40 کارمەند و دیپلۆماسیی هەیە و هەفتەی رابردوو، هەموویان ڤیزای هاتنە ناوەوەی عێراقیان وەرگرت.

لە سەردەمی دەسەڵاتداریی نوری مالیکی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و عێراق گرژ بوو، بەڵام دوای بوونی حەیدەر عەبادی بە سەرۆکوەزیران، پەیوەندییەکانی نێوانیان بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچن.












باسنيوز
Top