"گه‌فی گرووپه‌كه‌ی به‌غدا له نه‌وتی هه‌رێم، كاریگه‌ری نابێ"
له به‌غدا گرووپێك كه به ناوی 'گرووپی مردن' خۆی ناساندووه و هه‌ژده توركیان رفاندوون ده‌ڵێ، كه‌ینێ توركیا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی راگرت، ئه‌وا ئه‌و توركانه ئازاد ده‌كه‌ن و كردوویانه به مه‌رجێك.
له‌مباره‌یه‌وه (دڵشاد شه‌عبان) جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''گه‌فی ئه‌و گرووپه هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم نابێ، ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه ده‌یكه‌ن هه‌ندێك هه‌وڵی نوێن بۆ ڕاگرتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵبه‌ته ئه‌و گرووپانه ده‌ستێكیان له پشته و، ده‌شێ بڵێین درێژه‌پێده‌ری ئه‌و كارانه‌یه كه (نووری مالیكی) سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق ده‌یكردن.''
(دلشاد شه‌عبان) جه‌ختی كرده‌وه، ڕێككه‌وتنی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی یاسادا له نێوان دوو وڵاتی موئه‌سه‌ساتیدا دروست بووه، پاشگه‌زبوونی هه‌ر حكوومه‌تێك له‌و ڕێككه‌وتنه، به دڵنیاییه‌وه زه‌ره‌ر به خودی حكوومه‌ته‌كه ده‌گه‌یه‌نێت به‌تایبه‌ت له ڕووی دیپلۆماسی و ئابووریی سیاسییه‌وه، بۆیه گه‌فی گرووپه چه‌كداره‌كان هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ر دوو حكوومه‌تی توركیا و هه‌رێمی كوردستان نابێت و ئه‌مه رێككه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تییه.''
گوتیشی: ''پێش ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه بۆریی نه‌وتی هه‌رێم بته‌قێنێته‌وه، رۆژانه 640 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كرا، به‌ڵام دواتر وه‌ستاو تا چاك كرایه‌وه و نۆژه‌ن كرایه‌وه، هه‌نارده‌كه كه‌م بووه‌وه بۆ 500 تا 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا، كه ئێستا رێك ئه‌و ژماره‌یه هه‌نارده ده‌كرێ، چونكه بۆری كه تێكچوو هه‌وا ده‌گرێ و زۆری ده‌وێ تا وه‌ك جارانی لێ دێته‌وه.''
له‌بابه‌ت هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووكیش (شه‌عبان) ده‌ڵێ، 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كه‌ركووك رۆژانه له رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه هه‌نارده ده‌كرێ.
