عهبادی لهترسی پرسیارهكان پهرلهمانی جێهێشت
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (ئەشواق جاف) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: بڕیاربوو لەکۆبوونەوەی رۆژی پێنج شەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی پرۆسەی چاکسازی ئامادەی پەرلەمان بێت تا ڕوونکردنەوەی پێوهست به چاكسازیی بدات، بەڵام ھاتە پەرلەمان و دواتر رۆیشت بەبیانووی ئەوەی كه کارێکی بەپەلەی هاتووهته پێش.
(ئەشواق جاف) گوتیشی، ھەندێک لەپەرلەمانتاران خۆیان ئامادەکردبوو بۆ ئەوەی بەتووندی قسەی لەگەڵ بکەن و پرسیارهكانی ئاراسته بكهن، بۆیە رەنگە ئەویش بەمەی زانیبێت و نەھاتبێتە ھۆڵی پەرلەمان و گەڕابێتەوە.
گوتیشی، بڕیارە حەفتەی دابێ جارێکی دیکە سەرۆکوەزیرانی عێراق بێتەوە بۆ پەرلەمان و ڕوونکردنەوەی خۆی بدات.
