داعش گوێی ٤٢ كەسی بڕی؛ بڕیارێكیشی بۆ بێوەژنان دەركرد

 داعش گوێی ٤٢ كەسی بڕی؛ بڕیارێكیشی بۆ بێوەژنان دەركرد
تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ بڕیاریان داوە كە ئافرەتانی بێوەژن بۆ جیهادی نیكاح لای خۆیان ناونووس بكەن و، ئەوەی رەتیشی بكاتەوە سزا دەدرێت. دەشڵێت، بە بیانووی جنێودان بە داعش و ئەمیرەكەیان، تیرۆریستان بە بەرچاوی خەڵكەوە گوێی ٤٢ كەسیان بڕیوە.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "تیرۆریستانی داعش بڕیارێكیان لەبارەی بێوەژنەكانی مووسڵ دەركردووە، كە پێویستە سەردانی بارەگای گرووپی ئافرەتانی "خەنسا" بكەن و خۆیان بۆ جیهادی نیكاح ناونووس بكەن، ئەوەی سەردانیش نەكات، سزا دەدرێت".
(مەموزینی) گوتیشی: "تیرۆریستانی داعش، وەك وەكو پیادەكردنی سیاسەتی عەرەباندن، ٢١٨ماڵی عەرەبیان هێناوە بۆ شوێنی كوردانی ئێزدی لە باشوك".
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردە زیاتر گوتی: "هەر ئەمڕۆ بە بیانووی جنێودان بە داعش و ئەمیرەكەیان، تیرۆریستان بە بەرچاوی خەڵكەوە گوێی ٤٢ كەسیان بڕیوە".
Top