ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق دیراسه‌ى سه‌ندنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى چاكسازى له عه‌بادى ده‌كات
سه‌رچاوه‌كه كه ناوى خۆى ئاشكرا نه‌كردووه به ماڵپه‌رى ئاژانسى ئهخبارییهى راگه‌یاندووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا عه‌بادى وه‌ك پێویست نه‌یتوانیوه چاكسازییه‌كانى و داواكارییه‌كانى خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكات ، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له ئێستادا خه‌ریكه دیراسه‌ى سه‌ندنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه كه بۆ چاكسازییه‌كان به عه‌بادى داوه.
له ماوه‌كانى رابردوو، پاش ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێ چاكسازى بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه و له‌ناوبردنى گه‌نده‌ڵى راگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌سه‌ڵاتى زیاترى دایه عه‌بادى تا ئه‌و چاكسازییانه بكات.
