پێنتاگۆن: بۆ یه‌كه‌م جار عێراق فڕۆكه‌ى F16ى له هێرشه‌كانى دژى داعش به‌كارهێنا
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، هێزه‌كانى عێراق بۆ یه‌كه‌م جار توانیویانه فڕۆكه‌ى ئێف 16 له هێرشه ئاسمانییه‌كان دژى تیرۆرستانى داعش له ناوچه‌كانى ئه‌نبار به‌كار بهێنن .
روونیشیكراوه‌ته‌وه، به‌كارهێنانى ئه‌و جۆره فڕۆكه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ى تر چالاكى و جموجۆڵه‌كانى تیرۆرستانى داعش په‌ك ده‌خات و لاوازتریان ده‌كات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا جه‌ختى كردووه‌ته‌وه، هه‌وڵه‌كانى بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌ى جۆرى ئێف 16 له‌چوارچێوه‌ى خشته‌یه‌كى كاتى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت.
له مانگى ته‌مووزى رابردوو، ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م وه‌جبه‌ى فڕۆكه‌ى ئێف 16 كه بریتی بوو له چوار فڕۆكه ره‌وانه‌ى عێراق كرد كه ئێستا له هێرشه ئاسمانییه‌كانى دژى تیرۆرستانى داعش به‌كار ده‌هێنرێت.
