فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 50 پێگه‌ی داعشیان خاپور كرد
هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مریكا، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای ده‌كات، 25 هێرشی ئاسمانییان له 12 شار‌و شارۆچكه‌ی عێراق ئه‌نجامداوه، كه دیارترینیان له شاره‌كانی موسڵ و ڕومادی و تاجی و دوز و شه‌نگال بوه.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه: له‌و هێرشانه‌دا، چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی و شوێنی دروستكردنی بۆمبی چێنراویان كردوه‌ته ئامانج و 50 پێگه‌ی تیرۆرستانیان خاپور كردوه.
هه‌ر له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هاوپه‌یمانانی دژی داعشدا هاتوه: له سوریاش، هه‌شت هێرشی ئاسمانیی كراونه‌ته سه‌ر پێگه‌ی تیرۆریستان كه شه‌ش له هێرشه‌كان له شاری مارع بوون و دوو له هێرشه‌كانی تر له ڕقه و تل ئه‌بیه‌ز بوه.
سەرچاوەكان
