هاوپه‌یمانان، داعش له 12 شار و شارۆچكه‌ی عیراق ده‌كه‌نه ئامانجی هێرشه‌كانیان
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، فه‌رمانده‌یی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژه به داعش كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، رایگه‌یاند :" فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان دوێنی هه‌ینی 25 هێرشیان له عیراق و 8 گورزیان له سوریا له داعش وه‌شاند".
روونكراوه‌ته‌وه، كه هێرشه‌كانی عیراق له 12 شار و شارۆچكه ئه‌نجامدراون، له‌وانه‌ش موسڵ، رومادی، تاجی، دووزخورماتوو له‌گه‌ڵ شنگال".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، كه فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ند ئۆتۆمبیلێك و كاره‌گه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی بۆمب و ته‌قینه‌وه له‌گه‌ڵ 50 شوێنی شه‌ڕكردنی داعشیان كردووه‌ته ئامانج.
هه‌روه‌ها شه‌ش گورز له سوریا ئامانجه‌كانیان له نزیك شارۆچكه‌ی مارع پێكاوه و دوو گورزی تریش له شاری ره‌قه و گرێ سپی بووه.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا دژ به داعش، پێكهێنراوه، گورزی ئاسمانی له داعش له هه‌ردوو وڵاتی عیراق و سوریا، ده‌وه‌شێنن.
