مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه: ده‌بێ چاكسازییه‌كان ببن به كرده‌وه، نه‌ك ته‌نیا گوتارى میدیایى
ئه‌حمه‌د سافی نوێنه‌ری مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه له عێراق له گوتاری نوێژی هه‌ینی له شاری كه‌ربه‌لا ڕایگه‌یاند پێویسته چاكسازی له دامه‌زراوه جیاجیاكانی ده‌وڵه‌تدا بكرێت .
هاوكات هۆكاری ته‌واوی نه‌هامه‌تییه‌كانی وڵاتیشی بۆ كه‌ڵه‌كه‌بوونی گه‌نده‌ڵییه‌كان گه‌ڕانده‌وه. ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه نابێت چاكسازییه‌كان ته‌نیا له چوارچێوه‌ی گوتار و میدیاكاندا بمێننه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت كاری پێویست بۆ به‌دیهێنانیان بكرێت و هه‌مووان له جێگه‌ی خۆیانه‌وه به‌شداریی له‌و پرۆسه چاكسازییه‌دا بكه‌ن.
