مورشیدی: گەر شەڕ بەردەوام بێت، هەموو ماڵێكی شیعە پرسەیەكی تێدا دەبێت

مورشیدی: گەر شەڕ بەردەوام بێت، هەموو ماڵێكی شیعە پرسەیەكی تێدا دەبێت
عامر مورشیدی ئەمینداری گشتی گردبوونەوەی عیراق رایگەیاند، بۆ چوونە بەرەكانی جەنگ، بەدەم ئەو بانگەوازەوە چووین كە ئایەتوڵڵا سیستانی بانگەشەی بۆ كرد تا رووبەڕووی هەڵگرانی ئاڵا ڕەشەكان ببینەوە كە دەستییان لە خوێن و خراپەكاریی رۆچووە.

مورشیدی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی: "بۆ بەرگری لە عیراق و خاكی وڵات، بەدەم ئەو بانگەوەزارە چوین كە مەرجەعیەت بانگەشەی بۆ كرد، بەڵام گەر شەڕ تا دوو ساڵی تر بەردەوام بێت، ئەوا ئابوری وڵات دووچاری داڕمان دەبێت و هەموو ماڵێكی شیعەش پرسەیەكی تێدا دەبێت".

بە وتەی مورشیدی، جەنگی داعش، جەنگی تفەنگ و تۆپ و بەرەكانی شەڕ نییە، بەڵكو ئەجێندایەكی ناوخۆیە و نایەوێت كۆتایی بێت، هەر بۆیە چەند رۆژێك لەمەوبەر یەكێك لە سیاسەتوانان وتی، هێزەكانمان پاشەكشە پێدەكەین گەر بێت و هەرێمێكمان پێڕەوا ببینن، كەواتە ئەم جەنگە لەگەڵ ئەجێندای ناوخۆیی، ئەجێندای دەرەكیشی لەپشتەوەیە و دەیانەوێت لاوانی شیعە لەناوببەن و دانیشتوانی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش بكەنە ئاوارە و ئابوری وڵات بەرەو داڕمان ببەن.

















خەندان
Top