مورشیدی: گەر شەڕ بەردەوام بێت، هەموو ماڵێكی شیعە پرسەیەكی تێدا دەبێت
مورشیدی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی: "بۆ بەرگری لە عیراق و خاكی وڵات، بەدەم ئەو بانگەوەزارە چوین كە مەرجەعیەت بانگەشەی بۆ كرد، بەڵام گەر شەڕ تا دوو ساڵی تر بەردەوام بێت، ئەوا ئابوری وڵات دووچاری داڕمان دەبێت و هەموو ماڵێكی شیعەش پرسەیەكی تێدا دەبێت".
بە وتەی مورشیدی، جەنگی داعش، جەنگی تفەنگ و تۆپ و بەرەكانی شەڕ نییە، بەڵكو ئەجێندایەكی ناوخۆیە و نایەوێت كۆتایی بێت، هەر بۆیە چەند رۆژێك لەمەوبەر یەكێك لە سیاسەتوانان وتی، هێزەكانمان پاشەكشە پێدەكەین گەر بێت و هەرێمێكمان پێڕەوا ببینن، كەواتە ئەم جەنگە لەگەڵ ئەجێندای ناوخۆیی، ئەجێندای دەرەكیشی لەپشتەوەیە و دەیانەوێت لاوانی شیعە لەناوببەن و دانیشتوانی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش بكەنە ئاوارە و ئابوری وڵات بەرەو داڕمان ببەن.
خەندان
