راوێژكاری عه‌بادی له باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه، روونكردنه‌وه ده‌دات
مزهر محه‌ممه‌د ساڵح، راوێژكاری ئابووری حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقی فیدڕاڵ، رایگه‌یاند :" ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیاكاندا باس ده‌كرێت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌مه‌ودوا دوو مانگ جارێك مووچه‌ى يةك مانط وه‌رده‌گرن، دوورن له راستییه‌وه".
ته‌ئكیدیشكرده‌وه، عه‌بادی پابه‌نده به به‌ڵێنه‌كانی خۆیه‌وه، كه پێشتر به‌ڵێنی به گه‌لی عیراق دابوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان نه‌كرێت.
چه‌ند رۆژێكه هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه، كه حكومه‌تی عیراق به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌م ده‌كاته‌وه بۆ 50%.
