نووسینگەی عەبادی باسی ”هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان“ دەکات
سەعد حەدیسی، گوتەبێژی نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دروستکردنی حکوومەتی نائاسایی، پێویستیی بە رەزامەندیی فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق هەیە.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، عەبادی داوایکردبوو پەرلەمان هەڵبووەشێندرێتەوە و حکوومەتێکی کاتیی بۆ بەڕێوەبردنی باری نائاسایی دروستبکرێت، بەڵام سەعد حەدیسی رەتیدەکاتەوە عەبادی ئەو داوایەی کردبێت.
باسنیوز
