نووسینگەی عەبادی باسی ”هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان“ دەکات

نووسینگەی عەبادی باسی ”هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان“ دەکات
گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دروستکردنی حکوومەتی نائاسایی، روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.

سەعد حەدیسی، گوتەبێژی نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دروستکردنی حکوومەتی نائاسایی، پێویستیی بە رەزامەندیی فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق هەیە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، عەبادی داوایکردبوو پەرلەمان هەڵبووەشێندرێتەوە و حکوومەتێکی کاتیی بۆ بەڕێوەبردنی باری نائاسایی دروستبکرێت، بەڵام سەعد حەدیسی رەتیدەکاتەوە عەبادی ئەو داوایەی کردبێت.









باسنیوز
Top