هاوپه‌یمانان 19 هێرشى دیكه‌یان كرده سه‌ر داعش له عێراق و سوریا
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى كه ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تى ده‌كات له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌و نۆزده هێرشه، فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان له عێراق ئه‌نجامیانداون و شوێن و بنكه‌كانى تیرۆرستانى داعش له نزێك موسڵ و بێجى و رومادى به چڕى بۆردومانیان كردوون و به‌هۆیه‌وه زیانى گیانى و مادى به‌و تیرۆرستانه‌ى داعش گه‌یشتووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، شه‌ش هێرشه ئاسمانییه‌كانى دیكه بۆ سه‌ر شوێن و یه‌كه‌ى ته‌كتیكى و سه‌ربازگه‌ى مه‌شقه‌كانى تیرۆرستانى داعش له ناوچه‌كانى سوریا ئه‌نجامدراون و له ئاكامیشدا، وێران له‌ناوبردنى ئه‌و شوێنانه هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك تیرۆرستى داعش كوژراون و برینداربوونه.
