له به‌غدا 18 كرێكاری توركی رفێنران
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانى پۆلیسى شارى به‌غدا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو كه جل و به‌رگى سه‌ربازییان له‌به‌ردابوو، 18 كرێكارى توركیان له ناوچه‌ى حه‌بیبه له رۆژههڵاـى شارى به‌غدا رفاند و بۆ شوێنێكى نادیاریش براون.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، 18 كرێكاره توركه‌كان كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رێكى عێراقى رفێنراون، له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى دروستكردنى یاریگه‌ى ئۆڵۆمپی له ناوچه‌ى حه‌بیبیه له‌لایه‌ن چه‌كدارانى نه‌ناسراوه‌و به‌ره‌و شوێنێكى نادیار رفێنراوه و گوتیشى: به گه‌یشتنى هێزه‌كانى ئه‌منى بۆ شوێنى رووداوه‌كه، لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی له رووداوی رفاندنه‌كه ده‌ستپێكردووه.
