له‌ به‌غدا 18 كرێكاری توركی رفێنران

له‌ به‌غدا 18 كرێكاری توركی رفێنران
به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ رۆژهه‌ڵاتى شارى به‌غدا، 18 كرێكارى تورك له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراوه‌وه‌ رفێنراوه‌ و به‌ره‌و شوێنێكى نادیاریش براون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانى پۆلیسى شارى به‌غدا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو كه‌ جل و به‌رگى سه‌ربازییان له‌به‌ردابوو، 18 كرێكارى توركیان له‌ ناوچه‌ى حه‌بیبه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاـى شارى به‌غدا رفاند و بۆ شوێنێكى نادیاریش براون.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، 18 كرێكاره‌ توركه‌كان كه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رێكى عێراقى رفێنراون، له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى دروستكردنى یاریگه‌ى ئۆڵۆمپی له‌ ناوچه‌ى حه‌بیبیه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانى نه‌ناسراوه‌و به‌ره‌و شوێنێكى نادیار رفێنراوه‌ و گوتیشى: به‌ گه‌یشتنى هێزه‌كانى ئه‌منى بۆ شوێنى رووداوه‌كه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی له‌ رووداوی رفاندنه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

Top