18 کرێکاری تورك لە رۆژهەڵاتی بەغدا رفێندران
ئەو کرێکارانە بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكانی بەغدا لە یاریگایەكی شاری سەدر لە رۆژهەڵاتی بەغدا كاریان كردووە، ئەم گۆڕانكارییەش لە كاتێكدایە كە سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق بە تەمبەڵیكردن تۆمەتبار دەكرێن، لەو چاكسازییەی كە خۆپیشاندەران داوای دەكەن و حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق پلانی بۆ داناوە.
ئۆپێراسیۆنەکانی بەغدا لێکۆڵینەوەی بەپەلەی لە رووداوی رفاندنەکە دەستپێکردووە.
رووداو
