18 کرێکاری تورك لە رۆژهەڵاتی بەغدا رفێندران

 18 کرێکاری تورك لە رۆژهەڵاتی بەغدا رفێندران
سەرچاوە ئەمنییەكانی بەغدا ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی ئەیلوول رایانگەیاند " چەكداری نەناسراو 18 كارمەندی توركییان لە شاری سەدر-ی رۆژهەڵاتی بەغدا رفاندووە".

ئەو کرێکارانە بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكانی بەغدا لە یاریگایەكی شاری سەدر لە رۆژهەڵاتی بەغدا كاریان كردووە، ئەم گۆڕانكارییەش لە كاتێكدایە كە سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق بە تەمبەڵیكردن تۆمەتبار دەكرێن، لەو چاكسازییەی كە خۆپیشاندەران داوای دەكەن و حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق پلانی بۆ داناوە.

ئۆپێراسیۆنەکانی بەغدا لێکۆڵینەوەی بەپەلەی لە رووداوی رفاندنەکە دەستپێکردووە.












رووداو
Top