بێگەڕانەوە بۆ ئیدارەی کەرکوک بەغدا شیعەیەک دەکاتە بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور
حه‌یدر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له نوێترین بڕیاریدا و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیداره‌ی كه‌ركوك، توركمانێكی شیعه‌ی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نه‌وتی باكوور له كه‌ركوك دامه‌زراند.
بەپێی ئەو نووسراوەی کە لە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە دەرچووە، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره تازه‌یه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور ناوی ئه‌كرم فوئاده و ئه‌ندازیاری پێشكه‌وتووه له كۆمپانیای نه‌وتی باكوور له كه‌ركوك و توركمانی شیعه‌ی خه‌ڵكی خورماتووه و كه‌سایه‌تییه‌كی نزیكه له به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كه.
جێگای باشه پێشتریش توركمانیكی شیعه له به‌غداوه بێ ره‌زامه‌ندی ئیداره‌ی كه‌ركوك به سه‌رۆكی زانكۆی كه‌ركوك دانرا، به‌ڵام به‌هۆی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاره كورده‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
خه‌ندان
