سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق پشتیوانی قۆناغه‌كانی چاكسازی ده‌كه‌ن
له‌كۆشكی سه‌لام له به‌غدا، سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، كۆبونه‌وه‌و دوا به‌دوای كۆبونه‌وه‌كه، له راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شدا، هه‌رسێ سه‌رۆكەکە جەختیان كرده‌وه كه پشتیوانیی له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی ده‌كه‌ن و به جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراق پارێزراو و ده‌سته‌به‌ر ده‌بن.
هاوکات بە پێی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ، به‌م نزیكانه له لایه‌ن حەیدەر عەبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵێك یاسای تایبه‌ت به چاكسازیی له بواری ئابوری‌دا له‌نێو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راده‌گه‌یه‌نێت و دواتریش ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ربدرێت.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، عه‌بادی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئابووریناسان، كۆبوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای تایبه‌ت به‌پشتیوانیكردن له ژێرخانی ئابوری دابڕێژن و وه‌ك ئاماژه‌شی پێكراوه، شاره‌زایانی بواری ئابووری، عه‌بادییان له داڕمانی ژێرخانی ئابوری وڵات ئاگادار كردوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تیش له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتو، كه ئه‌وه‌ش واده‌كات به‌غدا توانای پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌بێت.
