عه‌بادی كۆمه‌ڵێك چاكسازیی دیكه ڕاده‌گه‌یه‌نێت
سایتی عه‌ره‌بیلجدید، پشتبه‌ستوو به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بڵاوی كردوه‌ته‌وه: به‌م نزیكانه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه، پرۆژه‌ی كۆمه‌ڵێك یاسای تایبه‌ت به‌چاكسازیی له‌بواری ئابووریدا له‌نێو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕاده‌گه‌یه‌نێت و دواتریش ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ربدرێت.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه: عه‌بادی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئابووریناسان، كۆبوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه یاسای تایبه‌ت به‌پشتیوانیكردن له‌ژێرخانی ئابووری دابڕێژن و وه‌ك ئاماژه‌شی پێكراوه: شاره‌زایانی بواری ئابووری، عه‌بادییان له داڕمانی ژێرخانی ئابووری وڵات ئاگادار كردوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو، كه ئه‌وه‌ش واده‌كات به‌غدا توانای پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌بێت.
سەرچاوەكان
