كۆبونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه كۆتای هات
سه‌رۆك كۆماری عیراق سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له كۆشكی سه‌لام له به‌غداد كۆبونه‌وه.
له‌و كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌ی بوون، دۆخی ئه‌منی و دۆسییه‌ی چاكسازییه‌كان و شێوازیی به‌هێزكردنی بنیادنانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی په‌یوه‌ستن به جێبه‌جێكردنی مه‌سه‌له قانونییه‌كانگفتوگۆيان له‌سه‌ركرا .
ئاماده‌بوان پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌نگاوه كردارییه‌كان ده‌ربڕی، كه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراق زامن ده‌كات و ئه‌و چاكسازییه حكومیی و په‌رله‌مانییه‌ش به‌دی دێنێت كه ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه .
سه‌رۆك وه‌زیرانى عيراق ی ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی به‌ره‌وپێشبردن و جێبه‌جێكردنی هه‌موو چاكسازییه‌كان به‌گوێره‌ی ده‌ستور و قانون.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ستایشی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییانه كرا، كه سوپای عێراق و پێشمه‌رگه ده‌زگا ئه‌منی و رۆڵه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی‌و رۆڵه‌كانی عه‌شایه‌ری ئه‌نبار و بێجی و ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه به‌بایه‌خه‌وه باسیان له گرنگی په‌سه‌ندكردنی قانونه سه‌ره‌كییه‌كان كرد له‌وانه‌ش قانونی پاسه‌وانی نیشتمانیی و دادگای ئیتحادی و ئاشتبونه‌وه‌ی گشتی.
هه‌ر وه‌ك به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌كه ته‌ئكیدیانكرده‌وه له‌سه‌ر لایه‌نی ئابووری و دارایی و به پێشینه‌ی كاره‌كانی لایه‌نی جێبه‌جێكار و په‌رله‌مانیان دانا، بۆ به‌ره‌وپێشبردنی چاكسازییه‌كان , دوپاتیشیان كرده‌وه له‌سه‌ر دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان بۆ هاولاَتیان كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئه‌ركه بنه‌ڕه‌تییانه دێت كه پێویسته دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت جێبه‌جێیان بكات
