پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان له سامه‌ڕا به كوشتنى 200 تیرۆریستى داعش كۆتایى هات
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه راشیگه‌یاند كه لیواى 15 له هێزه‌كانى سوپاى عێراق له میانى پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان كه بۆ گرتنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى رۆژئاواى سامه‌ڕا ئه‌نجامیاندا توانیویانه 200 تیرۆرستى داعش بكوژن و ناوچه‌كانى ده‌ورووبه‌رى سهرساریش سه‌ربه پارێزگاى ئه‌نبار رزگار بكه‌نه‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، هه‌ر له میانى پڕۆسه سه‌ربازییه‌كه، 16 تیرۆرستى داعش كه خه‌ڵكى ئوردن و وڵاتانى دیكه‌ى ئاسیان ده‌ستگیر بكه‌ن و ژماره‌یه‌ك شوێن و بنكه‌ى تیرۆرستانیشیان له‌ناوبردووه .
هاوكات ئه‌و رێگه‌یانه‌ش كه داعش له رۆژئاواى سامه‌ڕا بۆ گه‌یاندنى پشتیوانى به‌كاریان ده‌هێنا، ببچڕن.
فه‌رمانده‌كه دووپاتیشیكرده‌وه، به كۆتاییهاتنى پڕۆسه سه‌ربازییه‌كه، ناوچه‌كانى رۆژئاواى سامه‌ڕا به ته‌واوه‌تى له تیرۆرستانى داعش پاككرانه‌وه.
