پڕۆسه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ سامه‌ڕا به‌ كوشتنى 200 تیرۆریستى داعش كۆتایى هات

پڕۆسه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ سامه‌ڕا به‌ كوشتنى 200 تیرۆریستى داعش كۆتایى هات
جه‌لال ته‌وفیق فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى هێزى وشكانى عێراق رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ى سه‌ربازى له‌ ناوچه‌كانى رۆژئاواى سامه‌ڕا كۆتایى هات كه‌ تێیدا 200 تیرۆرستى داعش كوژراون و 16ى دیكه‌ش ده‌ستگیر كراون كه‌ له‌ نێوانیاندا هه‌ڵگرى ناسنامه‌ى ولاتانى ئوردن و ئاسیایین و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ شوێن و بنكه‌كانى ئه‌و تیرۆرستانه‌ش وێران بوون .

ئه‌و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ راشیگه‌یاند كه‌ لیواى 15 له‌ هێزه‌كانى سوپاى عێراق له‌ میانى پڕۆسه‌ سه‌ربازییه‌كان كه‌ بۆ گرتنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى رۆژئاواى سامه‌ڕا ئه‌نجامیاندا توانیویانه‌ 200 تیرۆرستى داعش بكوژن و ناوچه‌كانى ده‌ورووبه‌رى سه‌رساریش سه‌ربه‌ پارێزگاى ئه‌نبار رزگار بكه‌نه‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، هه‌ر له‌ میانى پڕۆسه‌ سه‌ربازییه‌كه‌، 16 تیرۆرستى داعش كه‌ خه‌ڵكى ئوردن و وڵاتانى دیكه‌ى ئاسیان ده‌ستگیر بكه‌ن و ژماره‌یه‌ك شوێن و بنكه‌ى تیرۆرستانیشیان له‌ناوبردووه‌ .

هاوكات ئه‌و رێگه‌یانه‌ش كه‌ داعش له‌ رۆژئاواى سامه‌ڕا بۆ گه‌یاندنى پشتیوانى به‌كاریان ده‌هێنا، ببچڕن.

فه‌رمانده‌كه‌ دووپاتیشیكرده‌وه‌، به‌ كۆتاییهاتنى پڕۆسه‌ سه‌ربازییه‌كه‌، ناوچه‌كانى رۆژئاواى سامه‌ڕا به‌ ته‌واوه‌تى له‌ تیرۆرستانى داعش پاككرانه‌وه‌.
Top