سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆبوونەوە

 سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆبوونەوە
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق لەکۆبوونەوەدان بەمەبەستی تاوتوێکردن و گەییشتن بەرێککەوتن لەسەر یاسای پاسەوانیی نیشتمانی عێراق.

نووسینگەی ئارام شێخ محەممەد راگەیاند:بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی پیش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 30-8-2015 ئارام شێخ محەممەد جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تێبینی فراکسیۆنە کوردییەکان لە پەرلەمانی عێراق لەسەر ئەو یاسایە بە لایەنی شیعە و سوننە رابگەیێنێت".

بەپێی زانیاری رووداو،ئەگەر داواکارییەکانی کورد لەو پرۆژە یاسایەدا جێبەجێنەکرێت فراکسیۆنە کوردییەکان دەنگ بە پرۆژە یاساکە نادەن و دانیشتنەکە بایکۆت دەکەن.

بڕیارە دوای تەواوبوونی ئەو کۆبوونەوەیە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەبچێت.









روداو
Top