ناكۆكیی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی پرۆژه‌یاسای پاسه‌وانی نیشتمانی راگرت

ناكۆكیی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی پرۆژه‌یاسای پاسه‌وانی نیشتمانی راگرت

په‌رله‌مانتارێكی كوردی په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، پرۆژه‌ یاسای پاسه‌وانی نیشتمانی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند نه‌كرا.

محه‌مه‌د عوسمان، په‌رله‌مانتاری كورد له‌ په‌رله‌مانی عیراق به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: "له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29ی ئابی 2015، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، پرۆژه‌ یاسای پاسه‌وانی نیشتمانی له‌ به‌رنامه‌ی كاردا بوو تا خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت و په‌سه‌ند بكرێت، به‌لاَم ناكۆكیی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بووه‌ هۆكارێك بۆ راگرتنی".

وتیشی: "ناكۆكی له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای پاسه‌وانی نیشتمانی له‌ نێوان كوتله‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌ و كوتله‌كانی سوننه‌دایه‌ له‌سه‌ر ناونانی پاسه‌وانی نیشتمانی".

محه‌مه‌د عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "كوتله‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌ داوا ده‌كات ناوی پاسه‌وانی نیشتیمانی پێك بێت له‌ (رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق) (ابنا‌ء شعب العراقی)."

وتیشی:"به‌لاَم به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه‌، كوتله‌ی سوننه‌ داوا ده‌كان ناوه‌كه‌ بریتی بێت له‌ (رۆڵه‌كانی پارێزگاكانی عیراق) (ابنا‌و محافظات العراقی) هه‌ر بۆیه‌ پرۆژه‌ یاساكه‌ نه‌گیشته‌ هیچ ئه‌نجامێك"
Top