سیستانی پشتیوانیی مه‌عنه‌ویی زیاتر له عه‌بادی ده‌كات
عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لایی نوێنه‌ری عه‌لى سیستانی گوتی: مه‌رجه‌عی باڵا عه‌لی سیستانی دووپاتی ده‌كاته‌وه كه هێڵی گشتیی بۆ پرۆسه‌ی سیاسی و ورده‌كارییه‌كانییه‌وه له ژێری ده‌ستی هوشیاری هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵات دایه و مه‌رجه‌عی باڵا هیواخوازه ئه‌و سێ ده‌سه‌ڵاته له وه‌گرتنی بڕیاره گرنگه‌كان هاوهه‌ڵوێست بن به‌و مه‌رجه‌ى بڕیاره‌كان له خزمه‌تی هاووڵاتییان و جێگه‌ی باوه‌ڕی گه‌ل بێت.
كه‌ربه‌لایی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕی چاكسازی پێویستی به تێگه‌یشتنی سیاسییه‌كان هه‌یه كه داواكارییه ره‌واكانی گه‌لیان بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له ژێر ده‌ست دایه.
نوێنه‌ره‌كه‌ی سیستانی داواشی له به‌رپرسان كرد كه متمانه‌ی هاووڵاتییان به‌ده‌ست بهێنن و بیسه‌لمێنن كه له چاكسازییه‌كان جددی و راستن، چونكه له ماوه‌كانی رابردوودا هاووڵاتییان كۆمه‌ڵێ به‌ڵێنیان پێ‌درابوو كه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع بۆیان جێبه‌جێ نه‌كراوه.
