ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی: عه‌بادی ده‌یه‌وێت ببێته دیكتاتۆر
سه‌ڵاح عه‌رباوی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عیراق وتی: "له‌رێگای وتاری رۆژی هه‌ینی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵاوه، ئه‌وه روونبووه‌وه كه ده‌بێت پرۆسه‌ی سه‌رپشككردن له تاكه‌وه (عه‌بادی) بۆ سه‌رپشككردنی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان بگوازرێته‌وه، نه‌با جارێكی تر دیكتاتۆریی بگه‌ڕێته‌وه".
وتیشی: "ئه‌و چاكسازییه تاكلایه‌نانه‌ی عه‌بادی رایگه‌یاندن، رواڵه‌تین و هاوڵاتیان هه‌ستیان به هیچ نه‌كردووه"، چونكه به وته‌ی ئه‌و، عه‌بادی وه‌زیره‌كانی كردووه به یه‌ك، به‌ڵام وه‌زاره‌ته‌كانی تێكه‌ڵ به یه‌ك نه‌كردووه و پاشماوه‌ی چاكسازییه‌كانی تریش به‌و شێوه‌یه‌ن.
به وته‌ی سه‌ڵاح عه‌رباوی: "قسه‌كانی عه‌بادی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستوور و په‌رله‌مان، ده‌بێته مایه‌ی سه‌ركوتكاریی"، به‌پێویستیشی زانی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان و فراكسیۆنه سیاسییه‌كان به‌رپرسیارێتی له‌ئه‌ستۆ بگرن نه‌ك به‌ته‌نیا عه‌بادی".
عه‌رباوی داوای له هه‌موو فراكسیۆنه سیاسییه‌كان كرد، له‌و دامه‌زراوانه‌ی له‌ژێر ده‌ستیاندایه، ده‌ستپێشخه‌ریی بۆ چاكسازیی بكه‌ن و له‌و بواره‌دا هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن.
دوێنێ هه‌ینی، پارێزگاكانی به‌غدا و دیاله و میسان و واست و زیقار و بابل و نه‌جه‌ف و موسه‌ننا و دیوانییه، خۆپیشاندانی به‌رفراوانیان به‌خۆوه‌بینی و تێیدا خۆپیشانده‌ران داوایان له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران كرد، ته‌واوی چاكسازییه‌كان بۆ بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی، جێبه‌جێ بكات.
خه‌ندان
