فەرماندەیەكی دیكەی سوپای پاسداران لە سووریا كوژرا

فەرماندەیەكی دیكەی سوپای پاسداران لە سووریا كوژرا
“ئەحمەد حەیدەری” فەرماندەی لیوای “ئیمام حوسێن”ی شاری شووش سەر بە سوپای قودس لە “لازقییە”ی سووریا كوژراوە.

ھەواڵنێرییەكانی ئێران بڵاویان كردووەتەوە “ئەحمەد حەیدەری” فەرماندەیی گرووپێكی چەكداری لە دەورووبەری لازقییە كردووە، بەڵام لەلایەن داعشەوە كوژراوە.

ھەواڵنێرییە جیھانییەكانیش ھەواڵی كوژرانی ئەو فەرماندەیان بڵاو كردووەتەوە.

بەردەوام كۆماری ئیسلامیی ئێران رەتی كردووەتەوە، كە بۆ پاراستنی رژێمی بەشار ئەسەد چەكداری رەوانەی سوریا كردبێت و ئەوانەی کە لەو وڵاتەن پارێزەرانی مەزارگە و شێنە ئایینییەکانن.

كوژرانی ئەو فەرماندە ئێرانییە لە كاتێك دایە كە هەتا ئێستە چەكدارانی داعش نەگەیشتوونەتە لازقییە، بەڵام چەكدارانی سوپا و بەسیجی ئێرانی لەو شارە جێگیر كراون.

لە ماوەی زیاتر لە 4 ساڵی رابردوودا نزیکەی 200 ئەندامی سوپای پاساداران لە شارە جیاجیاکانی سووریا کوژراون.












باسنیوز
Top