خۆپێشاندانه‌كه‌ی به‌غدا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌بوو
له به‌غدا خۆپێشاندانێكی لایه‌نگرانی (سه‌در) شه‌قامه‌كانی پڕ له درووشمێك كرد كه پێویسته حكوومه‌ت واده‌یه‌ك بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان دیاری بكات و، تاوانبارانیش ئه‌وانه‌ی كه گه‌نده‌ڵیان كردووه ده‌بێ سزا بدرێن، به‌ڵام مێدیاكانی عێراق وایان پێشان دا كه خۆپێشاندانه‌كه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقه.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (سیروان سیرینى) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند: "دواى باسكردنى راگه‌یاندنه‌كان كه داواكاریى خۆپێشاندانى هاووڵاتیانی ئه‌مڕۆى به‌غدا، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانی عێراقه، هه‌واڵه‌كه راست نه‌بوو، چونكه پێوه‌ندیمان به ره‌وتی (سه‌در)ه‌وه كرد، ئه‌وانیش پێیانراگهیاندین كه خۆپێشاندان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نییه و شتی وا نابێ، ته‌نیا هاووڵاتیان داوای دیاریكردنی واده‌یه‌ك ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان؛ ده‌شیانه‌وێ ئه‌و تاوانبارانه‌ی گه‌نده‌ڵییان كردووه سزا بدرێن.''
