بەغدا تەقینەوە و هێرشی چەكداری بەخۆوە دەبینێت

بەغدا تەقینەوە و هێرشی چەكداری بەخۆوە دەبینێت
بەهۆی تەقینەوەی 2 بۆمبی چێنراو و هێرشێكی چەكداری لە باكوور و باكووری رۆژئاوای شاری بەغدا، ژمارەیەك كەس كوژران و برینداربوون.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی لە نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو لە نزیك گەڕەكی سناعە لە شارۆچكەی تاجی باكووری شاری بەغدا، كەسێك كوژراوە و 8 كەسی دیكەش برینداربوونە.

هاوكات بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو لە ناوچەی حوڕیە لە باكووری رۆژئاوای بەغدا، 2 كەس كوژراون و 5 ی دیكەش برینداربوونە. لە شارۆچكەی تارمیەش چەكدارانی نەناسراو لەنێو ئۆتۆمبێلێكەوە بە چەكی رەشاش تەقەیان لە كۆمەڵێك چەكداری سەر بە حەشدی هۆزەكان كردووە و لە ئاكامدا 2 چەكدار كوژراون و 2 ی دیكەش برینداربوونە.

ناوناوە لە رێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، بۆمبی چێنراو و لكێنراو و پەلاماری چەكداری، گرووپە چەكدارەكانی نەیاری حكومەتی عێراق هێزە ئەمنییەكان دەكەنە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەك كەسی سڤیل دەكوژرێن و برینداردەبن.































رووداو

Top