ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای حزب و رێكخراوه سیاسییه‌كان درا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار راگه‌یاند : ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌نگی له‌سه‌ر پرۆژه یاسای حزب و رێكخراوه سیاسییه‌كان دا كه ماوه‌ی هه‌شت ساڵه له په‌رله‌مانه و نه‌خراوه‌ته ده‌نگدانه‌وه".
به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه، هه‌ركه‌سێك ته‌مه‌نی له‌سه‌رووی 25 ساڵییه‌وه بێـت، ده‌توانێـت حزب یان رێكخراوێكی سیاسیی دابمه‌زرێنێت.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك به ئاژانسی "كل العراق"ی راگه‌یاند :" رسووماتی سه‌ر حزبه سیاسییه‌كان بریتییه له 25 ملیۆن دینار، به‌ڵام حزبه‌كانی كه‌مینه‌كان ته‌نها 10 ملیۆن دینار ده‌ده‌ن".
سه‌رچاوه‌كه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه یاساكه ژماره‌ی ئه‌ندامانی حزبی به 2000 بۆ سه‌ره‌وه دیاریكردووه و پێویسته 25% ی ئه‌ندامه‌كان، ئافره‌ت بن".
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ئه‌مڕۆ ده‌نگی له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای حزب و رێكخراوه سیاسییه‌كان دا كه ماوه‌ی هه‌شت ساڵه، له په‌رله‌مان په‌كخراوه و نه‌خراوه‌ته ده‌نگدانه‌وه.
خەندان
