پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای حیزبەکانی پەسندکرد

 پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای حیزبەکانی پەسندکرد
پەرلەمانی عێراق لەدانیشتنەکەی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆدا پڕۆژەیاسای حیزبەکانی دایە دەنگدان و دوای نیوەڕۆش پڕۆژەیاساکەی پەسندکرد.

بەپێی یاسای نوێی حیزبەکانی عێراق " نابێت حیزبەکان هێزی چەکداریان هەبێت و چالاکی چەکداریی ئەنجامبدەن".

هەر بەپێی پڕۆژەیاسای " حیزبەکان نابێت کۆمەکی لایەنی دەرەکی و پارە لە وڵاتانی دەرەوە وەربگرن".

هەرچەند ئەو پڕۆژەیاسایە بەمەبەستی رێکخستنی ژیانی سیاسی عێراق لەلایەن پەرلەمانەوە پەسندکراوە، بەڵام شرۆڤەکارانی سیاسی گەشبین نین بە جێبەجێکردنی یاساکە، چونکە ئێستا بەشی هەرە زۆری حیزبەکانی عێراق هێزی چەکداریان هەیە و بە ئاشکرا دەزگا هەوڵگرییەکانی دەرەوە ئاراستەیان دەکەن و لایەنی دەرەکی کۆمەکی ماددی و پشتیوانی مەعنەوییان دەکەن.









رووداو
Top